٢١ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٧:٤٧
پێشێل کردنی مافی کوردەکان لە عەفرین لە لایەن تورکیاوە

بە پێی ئاماری نوێی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی سووریا، لە کاتی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا ٧٥٠٠ شارۆمەندی کورد دزراون و ٦٣٩ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تورکیا کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە شاری عەفرینی سووریای داگیر کردووە، لە ماوەی ٤ ساڵدا ٢٣٠٠ جار مافی شارۆمەندانی دانیشتوی ئەم شارەی پێشێل کردووە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە کاتی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا ٧٥٠٠ شارۆمەندی کورد دزراون و ٦٣٩ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

ئەم رێکخراوەیە راشیگەیاندووە: ١٣٠٠ شارۆمەندی کوردی دانیشتووی عەفرین هێشتا لە زیندان دان. چارەنووسی ئێستای عەفرین ئاکامی رێککەوتنی رووسیا و تورکیا بووە و لە کاتی هێرشی ئەنقەرە بۆ عەفرین نیوەی دانیشتوانی ئەم شارە نەیانوێراوە بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.

342/